نەوسود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سێ کۆلبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود، لە سەر و کەمەر و ئەژنۆ و لاقیانەوە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سێ کۆلبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم سێ کۆڵبەرە بە سەختی لە سەر و کەمەر و ئەژنۆ و لاقیانەوە بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ کۆلبەرە بۆ چارەسەر بردراونەتە ناوەندە پزیشکییەکان و باری تەندروستییان لەبار ڕاگەیەندراوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە ناسنامەی ئەم سێ کۆلبەرە بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گیان لەدەستدانی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز دوای ڕاوەدوونانی و تەقە لێکردنی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

د اکتبر 23 , 2023
واحد قادری، کاسبکارێکی خەڵکی سەقز، دوای ڕاوەدوونانی و تەقەی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە لە خاڵی پشکنینی ناوچەی سنووری “سەرشیو”ی سەقز، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کاسبکارێکی خەڵکی سەقز دوای ڕاوەدوونانی و تەقەی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە لە خاڵی پشکنینی ناوچەی سنووری “سەرشیو”ی سەقز، گیانی لەدەست دا. […]

You May Like