نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک و گیرخواردنی بەشێکی دیکەی کۆڵبەران لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێک، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە و ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەش لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیریان خواردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی “کۆڵەبەر” لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ١٨ کۆڵبەری دیکەش لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی و هێزەکانی سوپای پاسداران لەم ناوچە سنوورییەدا هێشتا گیریان خواردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە و سەختی برینەکانی لەبەردەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزەکانی هەنگی مەرزی بەو کۆڵبەرانەی کە لەم سنوورەدا گیریان خواردووە، سەرەڕای ڕادەستکردنی کەلوپەلەکانیان و هەروەها سەرما و بەفربارینی لەڕادەبەدەر، هێشتا ڕێگەیان نەداوە بگەڕێنەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزی ئەمنی لە سنووری نەوسوود و هەروەها بیستنی دەنگی ئەمبولانس کردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕاگەیاندنی کۆڵبەرنیوز؛ بانگهێشتی خەڵکی کوردستان بۆ بایکۆتیی گشتگیری گاڵتەجاری هەڵبژاردنی ١١ی ڕەشەممە

پ فوریه 29 , 2024
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان هەروەک لە بە ناو ڕیفڕاندۆمی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨دا، لە بڕیارێکی گشتی و یەکدەنگ “نا”یان بە سەرتاپای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وت، لە تەواوی ئەم ساڵانەشدا لەسەر ئەم یەکدەنگییە و بە شێوەی کردەیی پێداگیریان کردووە و گەلێک جار مەشرووعییەتی ئەم ڕژیمە تاوانکارەیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە.هەنووکە و لە دوای […]

You May Like