بەپێی هەواڵی گەییشتوو، هاوڵاتیەکی شاری سنە بە ناوی “یەدێ سەمەدی” کە بەمەبەستی کرێکاری ماوەی 70 ڕۆژە لە ڕێگای یاساییەوە زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و لە شاری سلێمانی خەریکی کرێکاریە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی وەهمیەوە ڕۆژی هەینی 20ی مانگی ڕەشەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو کرێکارە و بە وردی ماڵەکەیان پشکنیووە.
بەپێی زانیاریەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوای پشکنینی ماڵی باوکی ئەو کرێکارە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵ و دووکانی برای ئەو کرێکارە و ئەو دوو شوێنەیان بە وردی پشکینوە و لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەتی “یەدێ سەمەدی“یان زەوت کردووە. جێگای ئاماژەیە ئەم گوشارانە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو کرێکارە ماوەی 70 ڕۆژە لە نانەواخانەیەک و کومپانیایەکی شاری سلێمانی سەرقاڵی کرێکاریە.