هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقە کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد دەری” خەڵکی گوندی “دەری”سەربە شاری مەریوان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بە گوتەی شایەتحاڵێک؛ ئەم کۆڵبەرە بەهۆی گوللەی جەنگی لە “کەمەر”ی بە سەختی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی کورش شەریف پوور بە دانانی بارمتە

ی جولای 14 , 2024
“کورش شەریف پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی لە گرتوخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کورش شەریف پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەن، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا […]

You May Like