بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سەلاح کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە، بەهۆی تەقەی راستەخۆ و لێدان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سنە لە ئەنجامی تەقە بە چەکی “تاپڕ” و لێدان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە، «ئەژنۆ»ی بەسەختی برینداربوو.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بەناوی “سەلاح کەریمی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵە ڕاگەیاندراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە باری جەستەیی بەهۆی سەختی ئەو برینانەی کە بە ئەژنۆی چەپی گەیشتووە نالەبارە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەتایبەت کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ١٧ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی نوامبر 19 , 2023
فەرزاد حوسێنی، لاوێکی کۆلبەری تەمەن ١٧ ساڵ و حامد محەممەد زادە تەمەن ٢٢ ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەقزن، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی – بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، فەرزاد حوسێنی کۆلبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “ئالیار” […]

You May Like