هەڵبژاردنی سیاسی پاش ژن ژیان ئازادی و جێبەجێکردنی پرۆژە سووتاوەکان لەلایەن جەلالیزادەکان!

نووسەر؛ د.موحسین سوهرابی

وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی

بەدرێژایی مێژوو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی ئەوانەی ڕادیکاڵترن، زیاتر لە پاش سەرەتا نشێویان هەبووە و پاش نشێویان هەندێک جار گەیشتوونە ئامانجی کۆتایی و سیستەمی کۆنەپەرستیان ڕوخاند، یان لاوازبوون لە ساتێک بە ڕووکەش دۆڕاون.

بەڵام خاڵی هاوبەشیان لە خاڵێک بۆ خاڵێکی دیکە، ڕوانگەیەکە کە هێڵ و سنوری دۆست و دوژمن، دۆست و ڕکابەر و ڕاستی و درۆ بە هێزێکی باڵکێش دیاری دەکات، وەک دژبەری ڕەش و سپی و جیاوازی نێوان سفر و یەک هەروەها لە ٢ ڕیزبەندی جیاوازدا دەناسێتەوە و پۆلێن دەکات.

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە و ڕادیکاڵانەی ژن ژیان ئازادی هەموو قۆناغانەی تێپەڕاند و لە ڕێگەی پەرەسەندنی زیاترە. پێوەرانی جووڵەی تووڕەیی بۆ پێشەوەی هەیە بۆ قووتدانی نیشانە و لادانەکان و مەحاڵە لەسەدا یەک بتوانێت ئەم جوڵەیە میانڕەو بکات، لابدات، بگرێت یان دابخات.

ئەم جوڵەیە لە پەراوێز بۆ ناوەند هێندە جددی و پێشکەوتنگەرە کە مەترسی سەرهەڵدان دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ناچار کرد باڵکێشانە گۆڕان لە پێوەندی دەسەڵات خێراتر بکەن و لابردن و دوورخستنەوە و دانانی، هەریەکەیان ئاستی مەترسی لە بڕی قازانج و زیان نییە بەڵکو لە سنوری بردنەوە و دۆڕانە و ئەگەری داڕمان لە ناوەوە گریمانەی جێگیرە بۆ ئەوان. پرسی دوورخستنەوەی خێرای ڕەئیسی و گفتوگۆ لەسەر جێگرەوەی خامنەیی کە بزووتنەوەی ژینا توانی بەڕێوەبەرانی ئەو پارێزگایە بە ڕووداوی ناپێشبینی ڕۆژی دوای گۆڕانکاری ڕژیم بترسێنێت و سەرلێشێواو بکات.

جەلال جەلالیزادە، ئایینگەری سوننی چاکسازگەرە، کوڕی عەلی جەلالیزادە، ئایینگەری دڵسۆز و نزیکی خومەینی و برای موسلیم جەلالیزادە ڕۆحانی و سەرۆکی بڕیارگەی یاسایی شۆڕشی ئیسلامی، پاش شۆڕشی 1957 کە هەردوو بەهۆی خیانەتیان لە بزووتنەوەی ستەملێکراوی گەلی کورد لە 1960 لەلایەن پێشمەرگەی پارتی پێشەنگ “کۆمەڵە” وەک هێز لە خزمەت دوژمنی کۆنەپەرستانە لە شاری سنە کوژران. ناوبراو لە ماڵباتی ئایینی نزیک لە پارێزگەی فەقیح گەورە بووە، وەک خێردەری گشتی بۆ گەلی کورد لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی هەبووە بۆ مافەکانی. له چوونه پەرلەمان تا دامەزرانی پارتی “بەرەی یەکێتی کوردی”، ئێستاش ناوی تۆمارکرد بۆ دەنگدانی سەرۆکی سیستمی پارێزگاکان.

بێگومان کە ناکرێ هەموو دامەزرێنەرانی ”پارتی یەکێتی کورد” بخرێتە پۆلێکی تایبەت، چونکە کەسانێک هەبوون کە فریودراون یان خەیاڵی گۆڕینی سیستەمیان هەبووە، بەڵام دواتر، ئەوان لە نزیکەوە و قووڵتر سەیری پرسەیان کرد، گەیشتنە شێخ عیزەدین و ڕێگەیان گۆڕی.

بەڵام خاڵی ئامانجی ئەم دەقە دەڵێت، ناسینەوەی ئەو کەسانەیە کە فریو نادرێن، بەڵکو فریودەران خۆیان و پاسەوانانی پڕۆژەی سەربازین. تەلارسازانی پڕۆژەکە و ڕۆڵی کاتالیستیان بۆ بەرنامەکانی ڕێکخستنی هێزی بزووتنەوەیی وەرگرت.

جەلالیزادە یەکێکە لەو هێزانە، نەک بەهۆی مێژووی خۆی و ماڵباتەکەی، بەڵکو بەهۆی ڕەفتاری هەژمارکراو و ئاشکراوە، کە درێژەدەری ئەو ڕێبازەیە کە بۆماوەییە. وەک هاوڕێیانی ئارەزوی پڕۆژەکردن لە پێستی خۆپیشاندەراندا نییە، بەڵام بە ڕۆژی ڕووناک، هەرچەندە دەزانێت بەهۆی تەمەن بێبەش دەبێت، بەڵام کارێک دەکات بە تاکڕەوانە بگاتە نادیار، پشکی ناڕوونی دەسەڵات لە گۆڕان بۆ نەرمکردنی داهاتووی هاوکێشەکان لە ئێران. جەلالیزادەکان وەک کۆتاییەکەی کەوتوونەتە داوی خوێندنەوەی ڕووکەش بۆ بزووتنەوەی ژینا، بەڵام نووسینی دەقی وەک “خاڵی ئاگاییمان لەکوێیە” بۆ ئەحمەد کایا و خۆشاردنەوە لە پشتی و هونەریکردنی تەقیە لە پۆلی پارێزگا کاری ئەوان نییە. خاڵی ئاگایی بۆ زۆر کەس ناسینەوەی توخمەکانی ئەوانە. لەم ڕۆژانەی ئاگایی و خۆئاگاداری وریا بین تا دوژمن لە دۆست جیا بکەینەوە و لە هێڵدا بین، لەو ڕۆژە تایبەت و ساتە مێژووییە، دوژمنەکانمان لە سنگی ئاویەری سور بنێژین.

رومان میرەکی

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هەتاو ئەکرەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ش ژوئن 1 , 2024
“هەتاو ئەکرەمی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناوبراو کە بەم دواییە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری یەکێک لە خزمەکانی، لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ئێران هاتبوو، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا […]

You May Like