ورمێ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “قونێ”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٣، “ئەکبەر مەحموودی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی “قونێ”ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کارکردندا لە شەقامی “مافی”ی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە، بە گشتی لە ساڵی ١٤٠٢دا لە ڕووداوەکانی کاردا ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستداوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج ژوئن 21 , 2024
“ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” خەڵکی شاری بۆکانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی “ئیسماعیل پورعەبدوڵڵا” لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا […]

You May Like