
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانه‌كه‌رێكی سووته‌مه‌نی له ڕێگای مه‌ریوان بۆ سنه، شۆفێری تانكه‌ره‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوو و جاده‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر به ته‌واوه‌تی داخرا.
به پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی شۆفێری تانكه‌ره‌كه ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. جێی ئاماژه‌یه كه ٢٠ ساڵه ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه جاده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه كه میحوه‌رێكی ترانزیتییه بكات به ئۆتۆبان، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به هۆی گه‌نده‌ڵی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم، ساڵانه چه‌ندین كاره‌سات له‌و جاده‌یه ڕوو ده‌دات. وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و مادده كیمیاییه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و سه‌ره‌ڕای پیس كردنی ئاوی چۆم و بهندئاوهكان، گڕگرتنی تانه‌كه‌ری سووته‌مه‌نی ساڵانه چه‌ندین هاووڵاتی ده‌كاته قۆربانی.