پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “عومەر بەزغەم”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “تەرکش”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەرکراوە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی ناوبراو کراوە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ خراپی باری تەندروستی کۆڵبەرێکی بریندار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د مه 27 , 2024
باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارببوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، باری تەندروستی  “فەردین وەیسی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە کە لە ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە هێڵی سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکرابوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. بەپێی […]

You May Like