شنۆ؛ دەستبەسکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“سابیر ئیبراهیمی” هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتیییە دەستبەسەرکرا. کە ناوبراو تەمەنی ٢٤ ساڵە و کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی “ئەلکاوی”ی سەر بە شاری شنۆیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ داڕمانی شاخ و گیرخواردنی زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل لە بەرزایەکانی ژاڵانە

ی مارس 24 , 2024
بەهۆی داڕمانی شاخ و گیرانی ڕێگا لە بەرزاییەکانی ژاڵانە، زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل گیریان خوارد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڕووخانی شاخ لەسەر ڕێگای بەرزاییەکانی ژاڵانە، لەسەر میحوەری سەوڵاوا-هەورامان-پاوە بووەهۆی گیرخواردنی زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل. بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕژیم لە کردنەوەی ڕێگاکە و دەستپێکردنەوەی هاتوچۆیان لە […]

You May Like