پیرانشار؛ دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

یەعقوب فەتاحی، تەیب عەبدوڵڵا پوور و ئیدریس محەممەدی ئازەر، سێ هاوڵاتی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یەعقوب فەتاحی خەڵکی گوندی “بادین‌ئاوا” سەر بە شاری پیرانشار، تەیب عەبدوڵڵا پوور، خەڵکی “شیناوا” سەر بە شاری پیرانشار و ئیدریس محەمەدی ئازەر، ٣٠ ساڵە، کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی باولە سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم سێ هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان و شوێنی هێشتنەوەیان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دەستبەسەر کردنی سەدیق ڕێیحانی کرێکاری وەرزی دانیشتووی شاری سنە

س جولای 11 , 2023
سەدیق ڕێیحانی، کرێکاری وەرزی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سەدیق ڕێیحانی کرێکاری وەرزی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like