پیرانشار؛ محەمەد سۆهرابی سزای ١٦ مانگ زیندانی و دوورخرانەوەی بەسەردا سەپێندرا

محەممەد سۆهرابی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی مەهابادەوە، بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زەنجان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەد سۆهرابی، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر “دۆستی” بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە ئەحزابە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ زەنجان مەحکووم کراوە.
محەممەد سۆهرابی لە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دواجار ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ پاش بەرگەگرتنی دوو مانگ زیندانی، بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی لێپرسینەکان بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەقدە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ سزای زیندانی کردن و پێدانی غەرامە بۆ شەفیع بابکەری

س اکتبر 31 , 2023
شەفیع بابەکری هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە دوو ساڵ زیندان و پێدانی غەرامە مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەفیع بابەکری هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و پێدانی غەرامە مەحکووم کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەفیع بابکەری لەلایەن دادگای […]

You May Like