پیرانشار؛ گۆڕانی مەحکوومیەتی ئیسماعیل نەبی زادە بۆ ڕای باز

مەحکوومیەتی زیندانی “ئیسماعیل نەبی زادە” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ بۆ ڕای باز گۆڕدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەحکوومیەتی زیندانی “ئیسماعیل نەبی زادە” لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بۆ ڕای باز گۆڕدراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاش نزیکەی ساڵێک و ٩ مانگ لە زیندان، لە کۆتاییدا بە داوای ڕای باز بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە ڕازیبوون و ماوەی زیندانییەکەی ناوبراو بۆ ڕای باز گۆڕدراوە. بە وتەی سەرچاوەی باوەڕپێکراو، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە داوای ڕای باز بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە ڕازیبوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١، “ئیسماعیل نەبی زادە” بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی شاری ورمێ گواسترایەوە.

لە کۆتاییدا پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی نەغەدە و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئاجاقلو” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەکان” بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نوقمبوونی بەلەمی پەنابەران و گیانلەدەستدانی لانیکەم ٦٠ پەنابەر

س ژوئن 18 , 2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەلەمێکی پەنابەران لە نزیکی کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا نقووم بوو و زیاتر لە ٦٠ پەنابەر گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەلەمێکی پەنابەران کە زۆرینەیان خەڵکی کوردستان بوون، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە کەنارە ئاوییەکانی بودرومی تورکیە بەرەو ئاوە ئازادەکان و وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێکەوت و پاش […]

You May Like