سەقز؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان

شەوی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە سنووری بسام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ شەوی پێنجشەممە٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، هێزەئەمنیەکانی ڕژیم لە سنووری بسامی سەقز، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی «ئومید سەیدی» کوژرا و پاش ٨کاتژمێر گەڕانی خەڵک، تەرمی بێ گیانی دۆزرایەوە.

شایانی باسە کە لە هەمانکاتدا کۆڵبەرێک بە ناوی«مێهرداد عەبدوڵا زادە» و٢٠ساڵ تەمەن،خەڵکی ئاوایی ماراغانی سەر بە سەردەشت، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان گیانی لەدەستدا.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی آوریل 14 , 2024
گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی گوندی “ماراغان”ی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی بێتووش گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “بێتۆش”ی سەردەشت گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە […]

You May Like