ڕاپۆرتی تایبەت بەبۆنەی هەشتەمین ساڵی دەستپێکی کار و چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز

لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کار و چالاکیەکانی کۆڵبەرنیوز تا ئێستا و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، ١۸۳۴ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراو و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکی کاری کۆڵبەرنیوزەوە واتە لە ماوەی (١٧/٠٧/٢٠١٧) تا (١٧/٠٧/٢٠٢۴)، بەگشتی ۱۸۳۴ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراو و برینداربوون، کە لەم ژمارەیە بەگشتی ٣٩٨ کۆڵبەر واتا (٪۲۲) کوژراو و ۱۴۴۰ کۆڵبەر واتا (٪٧٨) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ۱۸۳۴ کۆڵبەری کە کوژراو و برینداربوون، بە گشتی ۱۴۴۸ حاڵەتیان واتا (٪٧٩) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاماری ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا کوژراو و برینداربوون، بەپێی ساڵەکان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە بەرواری (١٧/٠٧/٢٠١٧) تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٨:
کوژراو: ١٦
بریندار: ٣١
کۆی گشتی: ۴۷
تەقەی ڕاستەوخۆ: ۴۱

ساڵی ٢٠١٨:
کوژراو: ٧٠
بریندار: ١٥٨
کۆی گشتی: ٢٢٨
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٩٠

ساڵی ٢٠١٩:
کوژراو: ٨٠
بریندار: ١٨٣
کۆی گشتی: ٢٦٣
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٢٠٧

ساڵی ٢٠٢٠:
کوژراو: ٦٧
بریندار: ١٦٣
کۆی گشتی: ٢٣٠
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٨٣

ساڵی ٢٠٢١:
کوژراو: ۵۴
بریندار: ١٦٧
کۆی گشتی: ٢٢١
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٣٧

ساڵی ٢٠٢٢:
کوژراو: ۴۳
بریندار: ٢١٥
کۆی گشتی: ٢٥٨
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٨٩

ساڵی ٢٠٢٣:
کوژراو: ٣٢
بریندار: ٢٦٧
کۆی گشتی: ٢٩٩
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٢٦١

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ تا بەرواری (٠٧/١٧/٢٠٢٤):
کوژراو: ٣٦
بریندار: ٢٥٦
کۆی گشتی: ٢٩٢
تەقەی ڕاستەوخۆ: ۲۴۰

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شکستی پرۆژەی حکوومەتی ئیسلامی، لە بواری ئیدئۆلۆژیدا

چ جولای 17 , 2024
هاتنی ڕۆژانی ماتەمینی شیعەکان لە مانگی موحەڕەمدا، باس لە ئایینداری یان دوورکەوتنەوە لە ئایینی لە کۆمەڵگای ئێراندا گەیاندۆتە لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و تەنانەت بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی کۆماری ئیسلامیش. هەموو ئەو باسانەی کە لەم بوارەدا هاتوونە ئاراوە، لەلایەن ئەو کەسانەوەیە کە خۆیان باوەڕی ئایینییان هەیە و زۆر بە بەداخەوە باسی ئەم […]

You May Like