ڕاگەیەندراوی ژمارە حەڤدەیەمی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی سەقز، پاش بەدواچوونی خێزانی و کومیتەی بەرگری بۆ ناوبراو، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن، مۆڵەتی چارەسەری پێدرا. دادگای سەقز بە مۆڵەتدانی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ئەنجامدانی ئەنژیۆگرافی و بەردەوامی چارەسەری لە دەرەوەی زیندان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڕازی بوو.

ئازادی کاتی عوسمان ئیسماعیلی لە کاتێکدا پاش پێنج مانگ ڕوویدا کە پزیشکی یاسایی سەقز لە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، ڕاگەیاندبوو کە ناوبراو تووشی نەخۆشی فەتق بووە و دەبێت لە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی ڕادەگەیەنێت کە زیندانیانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانەکانی ئێران کە ناڕازین بەرامبەر دۆخی خراپی ئابووری، سیاسی حکومڕان بەرامبەر کۆمەڵگا کە ناتوانرێت ئەوان لە ڕیزی تاوانباران دابنرێن، بۆیە دەبێت خێراتر بەبێ مەرج ئازاد بکرێن.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی
شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

جوانڕۆ؛ مەحکوومکردنی ئیرەج موحەممەدزادە بە دوو ساڵ زیندان

ی مه 26 , 2024
موحەممەدزادە ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگاوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣ دانیشتنی دادگای ئیرەج موحەممەدزادە، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری جوانڕۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی چراغی بەڕێوەچوو. ئیرەج موحەممەدزادە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی ناڕاستی» و […]

You May Like