نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک دەموچاوی پێکراوە و بریندار بوو.
بەپێی هەواڵەکە، ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە «محەمەد» خەڵکی گوندی «سێور»ی سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ش مارس 16 , 2024
سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەر بەدوای کەوتنەوە کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود، قاچیان بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە، «حەسەن ڕاستگۆ» تەمەن […]

You May Like