ڕاگەیەندراوی ژمارە هەژدەیەمی کومیتەی بەرگری لە چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری، بەیانی ڕۆژی جومعە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی سەختی نەخۆشی فتقەوە، لە کلینیکی نەشتەرگەری کوردستان لە شاری مهاباد خەوێندرا و نەشتەرگەری بۆ کراوە. بەپێی گوتەی پزیشکی چارەسەری ئەم چالاکە کرێکارییە، نەشتەرگەری ناوبراو سەرکەوتوو بووە، بەڵام بۆ باشتربوونی و باری گشتی تەندروستی ناوبراو دەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنێکی تەندروست، ئارام و دوور لە گرژی پشوو بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە عوسمان ئیسماعیلی سەرەڕای نەخۆشی فتق، هەروەها تووشی تەسکبوونی کاناڵی بڕبڕەی پشت بووە و بەپێی گوتەی پزیشکی پسپۆڕ “پزیشکی یاسایی سنە” دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت. بە ڕازیبوونی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە مۆڵەتی چارەسەری عوسمان ئیسماعیلی لە ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەم چالاکە کرێکارییە ناسراوە بەهۆی کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان لە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە “نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە” نەشتەرگەری ئانژیۆگرافی بۆ کراوە.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی، بۆ بە ناشەرعی ناساندنی ئەو حوکمانەی دژی چالاکانی سیاسی و کرێکاری لە ئێران دەرکراون، دەخوازێت بەبێ مەرج لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئازاد بکرێن.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

یەکی پووشپەڕی ١٤٠٣

گوتەبێژی کومیتە؛ یەدوڵڵا سەمەدی

00989185028563

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کرێکارانی نەوت و پێویستی بەهێزکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا

ش ژوئن 22 , 2024
شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت، ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار کرێکار و کارمەند لە ٣٠ شیرکەت، کەرەستەکانی کاریان ڕادەستکردەوە و مانیان گرت. شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت و شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی نافەرمی نەوتی (ئەرکانی سالس) هەردووکیان لەسەر بنەمای ئامادەکارییەکانی ئێستای ئەو شیرکەتانە، داوای […]

You May Like