کەیوان ئیسماعیل پوور کۆڵبەری٢٣ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت و بەرزان (ناسناو نادیار)کۆڵبەری خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی سەردەشت و سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.
بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، کەیوان ئیسماعیل پوور کۆڵبەری٢٣ ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی ئەوشارە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، کەیوان ئیسماعیل پوور بۆ چارەسەری برینەکانی ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکان کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی تر شەوی چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەری١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی بانە تەقەیان لە کۆمەڵیک کۆڵبەر کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی بەرزان (ناسناو نادیار) بەسەختی برینداربوو.
بەرزان بۆ چارەسەری برینەکانی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بانە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە بارودۆخی ناجێگیر ڕاگەیندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ی ڕەزبەرەوە تا ١٧ی ڕەزبەری١٤٠٢، لانیکەم ٥٠ کۆڵبەر بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی و تەقینەوەی مین کوژراو و برینداربوون. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بەشێوەیەکی بەربڵاو و بە بێ پێشینە دەستیان داوە بە دانانی بۆسە، تەقەی بەربڵاو لە کۆڵبەران و هەروەها لێدان و ئەشکەنجە و دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود.