کوردستان؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی قوروە و سنە

موجتەبا دێهقانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە و ئازاد زکریایی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، موجتەبا دێهقانی، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی گوندی “خریلە”ی سەر بە شاری قوروە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵێکی دیکەی هەفتەی ڕابردوو، ئازاد زکریاریی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “تودارروتە” سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ئیلام؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری

ی سپتامبر 24 , 2023
هودا سادقی، مەحمود سادقی و عەلی شیرخانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی موحسین قەیسری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی١٤٠٢، هودا سادقی، مەحموود سادقی و عەلی شیرخانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی […]

You May Like