دیواندەرە؛ دەستبەسەرکردنی سامان خالیدیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سامان خالیدیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نسارە”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، سامان خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نسارە”ی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی دەست کەوتووە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د سپتامبر 18 , 2023
فەرزاد ڕەحمەتی و سیروان حەسەنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، فەرزاد ڕەحمەتی و سیروان حەسەنی تەمەن ٤٠ ساڵ، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

You May Like