کوشتاری چەندین ئەسپی کاسبکاران لە هێڵی سنووری سەقز+ڤیدیۆ

هێزە سەربازییەکانی ڕژیم چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان لە هێڵی سنووری «میشیا وعلیا» کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری سەقز چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کوشتیان.
شایانی باسە ئەم ئاژەڵە باربەرانە تەنیا سەرمایەی کاسبکارانی هێڵی سنوورین کە لە ڕێگەیەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژیم و پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەوڵی کوشتنی ئەم ئاژەڵانە دەدەن، بەڵکو ئەمە بۆتە کارێکی هەمیشەیی هێزەکانی پاسەوانانی سنوور.

لەم ڕووەوە چالاکانی ژینگە و خەڵکی ناوچەکە دەربارەی ئەم ڕووداوە تاڵە کاردانەوە و ناڕەزاییان دەربڕی، بەڵام هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا لەم کردەوە نامرۆڤانەیە بەردەوامن.

لاشەی ئەم ئاژەڵانە بەبێ ئەوەی بنێژرێن لە دەشتەکان و دامێنی چیاکان فڕێ دەدرێن، ئەمەش جگە لە کاریگەری نەرێنی هۆکارە بۆ پیسبوونی ژینگە و تەندروستی خەڵکی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە سەرقاڵی کوشتار و تاوانی سیستماتیکە لە کوردستان و بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ ئازادی سومەیە قادری بە دانانی بارمتە

د مه 13 , 2024
سومەیە قادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سومەیە قادری هاووڵاتی خەڵکی گوندی «گزگسک» سەربە شاری پیرانشار پاش چوار ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی […]

You May Like