بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

یادگار عەلیپوور گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژال – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە، “یادگار عەلیپوور”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ش ژانویه 27 , 2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی فاروق حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە فاروق حوسێنی کوڕی سەید ئەحمەد و خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو […]

You May Like