کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی، بکوژی ساڵی ٦٧ و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم

کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی بکوژی هاوینی ٦٧، لە ئەندامانی شاندی کوشتن و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم و شاندی یاوەری بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەیسی ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، لە کاتێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی سنوری «قیز قەڵاسی» بە مەبەستی کردنەوەی «بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵاوگەی تەورێز» بە ئاڕاستەی ئەم شارە لە فڕیندا بوو لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گوندی ئۆزێ و پیرداود تووشی ڕووداو بوو و کەوتە خوارەوە.

لەم گەشتەدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەیسی، ئەلهاشم ئیمام جومعەی تەورێز، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە، مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، فڕۆکەوان، هاوکاری فڕۆکەوان، جێگری دەستەی فڕین «کروچیف» سەرۆکی پاسەوانان و پاسەوانێک و چەند کەسی دیکە کە سەرنشینی تێدایە لە فڕۆکەدا بوون.

لە پرۆسەی گەڕان و هاوکاری ڕژیم، درۆنێکی سیخوڕی ڕژیمی تورکیە هاوکارییان بوو.

لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەیسی، چەند ڤیدیۆیەک لە دڵخۆشی خەڵکی شارەکان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە. هەروەها زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی چەندین نووسینی کۆمیدییان لەم بارەوە بڵاوکردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێکی دیکە لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی بەبێ دادگایی و سزادان کە یەکێکە لە هۆکارەکانی کوشتار و کوشتنی ناڕەزاییان لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو بە تەواونەبوو دادەنێن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوژرانی ڕەیسی

د مه 20 , 2024
نووسەر؛ شۆڕش کەریمی وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە هەواڵی “دیارنەمان”ی سەرۆک کۆماری تاوانکاری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندرا. بەرپرسان و دەزگاکانی درۆزنی حکومەتی ئیسلامی وەک هەمیشە لێدوانی دژ بەیەکیاندا. سەرەتا دەیانگوت ڕاستییەکان نازانین. دواتر ڕایانگەیاند کۆپتەرەکە سەرۆکی تێدا نەبووە. پاشان گوتیان نیشتنەوەی فریاگوزاری هەبووە و هەموو شتێک باشە. دواتر […]

You May Like