کوژرانی ڕەیسی

نووسەر؛ شۆڕش کەریمی

وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە هەواڵی “دیارنەمان”ی سەرۆک کۆماری تاوانکاری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندرا. بەرپرسان و دەزگاکانی درۆزنی حکومەتی ئیسلامی وەک هەمیشە لێدوانی دژ بەیەکیاندا.

سەرەتا دەیانگوت ڕاستییەکان نازانین. دواتر ڕایانگەیاند کۆپتەرەکە سەرۆکی تێدا نەبووە. پاشان گوتیان نیشتنەوەی فریاگوزاری هەبووە و هەموو شتێک باشە. دواتر ڕایانگەیاند کە پەیوەندییان لەگەڵ چەند کەسێکی ناو کۆپتەرەکەدا کردووە. ئەم فۆرمەی هەواڵ گێڕانەوە بەشێکە لە سروشتی بوونگەرایی حکومەتی ئیسلامی، چونکە لەم نێوەندەدا دیوەکانی بیرکردنەوە سەرقاڵی داڕشتنی درۆی بەکۆمەڵن و لە ڕەنگدانەوەی کۆمەڵایەتی هەواڵەکان دەترسن. ئێمە لە ڕووداوی “ئامانج”ی فڕۆکەی سەرنشینی ئۆکرانی و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی شاهیدی ئەم پرۆسەیە بووین.

لە نێو هەموو سیناریۆکانی ئەگەردا ئەوەی لە ڕاستیەوە نزیکترە لابردنی ئیبراهیم ڕەیسی لە ململانێی مافیاکانی ناو دەوڵەتی ئیسلامی.

یەکەم؛ پێش گەشت، پلانی ئەوە دانرابوو کە ئیبراهیم ڕەیسی بە فڕۆکە لە تاران بۆ فڕگەی پارساوا گەشت بکات، پاشان بە فڕۆکە بگوازرێتەوە بۆ بەنداوی قز قەڵاسی، بەڵام لە دوایین کاژێری پێش گەشتی ڕەیسی پلانەکە گۆڕدرا و فڕۆکەی ڕەیسی بردیانە تەورێز و دواتر بە هێلیکۆپتەر بۆ ناوچەی “خودائافەرین”.

دووەم؛ لە بنەڕەتدا سێ هێلیکۆپتەر بوون و دوو هێلیکۆپتەری دیکە بەرپرسیارن لە پاراستنی کۆپتەری ڕەیسی. دوو هێلیکۆپتەری دیکە تەنانەت شوێنی ئەگەری کەوتنەخوارەوەی کۆپتەریان نەبووە.

سێیەم؛ لێدوانی دژبەیەکی بەرپرسانی حکومەتی ئیسلامی. خامنەیی لە هەمان ڕۆژی دیارنەمانی سەرۆک کۆمار باسی لە ” تێپەڕین بە هەلومەرجی سەخت” و پێویستی “یەکخستنی هێزەکانی حکومەت” کرد. بەرپرسانی حکومەت درۆی گەورەیان کرد دەربارەی چەند کەس لە ناو کۆپتەرەکە پەیوەندییان پێوە کردووە. ئامادەکردنی کۆمەڵگە بە پلان بۆ کاردانەوەی ئەگەری، دواخستنی ئۆرگانانی جێبەجێکاری حکومەت لە دۆزینەوەی سەرۆکی ونبوو و دۆزینەوەی لە نیوەی شەودا.

چوارەم؛ شەڕی جێنشینی خامنەیی و ململانێی باندەکانی مافیای ناو حکومەت. ڕەنگە ڕەیسی دوا کەسە کە بتوانێت ڕکابەری موجتەبا خامنەیی بێت لە جێنشینی عەلی خامنەیی. بە دوورکەوتنی ئیبراهیم ڕەیسی لە کۆمەڵەی ڕکابەران، موجتەبا خامنەیی دەبێتە تاکە کاندید بۆ جێگرتنەوەی باوکی. هەروەها ئەگەر هەیە کە یەکەمین هاتنە ناوەوەی موجتەبا خامنەیی بۆ ناو سیاسەت کاندیدی “سەرۆکایەتی” بێت و لەم نێوەندەدا گۆڕان و ئامادەیی بۆ جێنشینی بکرێت. ڕەیسی لە ماوەی تەمەنی ڕژیمی ئیسلامی وەک سەرانی ڕژیم تاوانی بێشوماری ئەنجامداوە و خەڵک دڵخۆشن بە مردنی. ڕووداوانی هەفتە و مانگەکانی داهاتوو زۆر بابەت ڕوون دەکاتەوە. ئەوەی گرنگە ئامادەیی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی ڕادیکاڵ و پلان بۆ ڕووداوەکانی سیاسییە. مردنی ڕەیسی دڵخۆشکەرە بەڵام ڕژێمی ئیسلامی پێکهاتەیەکە، خۆشبەختی ئێمەش گەورەتر دەبێت کاتێک مەرگی ئەم پێکهاتە تاوانکار و هەڵاواردن و گەندەڵ و سەرکوتکەر و دیکتاتۆرە ببینین.

رومان میرەکی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مهاباد؛ ئازادی کاتی بەندکراوێکی سیاسی بە دانانی بارمتە

د مه 20 , 2024
موحسین ئەحمەدزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مهاباد پاش تێپەڕینی نزیکەی ٣ ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، موحسین ئەحمەدزادە هاوڵاتی ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی «کۆسە کرێز» سەربە شاری مهاباد، پاش ٢ ساڵ […]

You May Like