کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بێتووشی سەردەشت

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۹ی خاکەلێوە ۱٤۰۱ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بێتووش تەقەیان لە دەستەیک کۆڵبەر کردوە، لە ئاکام دا کۆڵبەرێک ۳۷ ساڵان بە ناوی سلێمان ئێبراهیم زادە خەڵکی ئاوایی بنێوخەڵەف سەر بە شاری سەردەشت گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە لە ماوەی ۲۰ ساعەتی ڕابردوو دا زیاتر لە ۱۱ کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان کووژراون و بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری نەوسوود

چ آوریل 20 , 2022
کۆڵبەرێکی لاو لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە 30 خاکەلێوەی 1401 کۆڵبەرێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی “ئارش نووری” دەکەویتە بەر دەسڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لەم سەر سنووری نەوسوود و بەسەختی بریندار […]

You May Like