بۆکان؛ گواستنەوەی میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی بۆ گرتووخانەی بۆکان

میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، ٢ هاوڵاتی دەستگیرکراو پاش لێپرسینەوە لێیان لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ گرتووخانەی ئەم شارە گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، دوو هاوڵاتی دەستگیرکراوی شاری بۆکان پاش لێپرسینەوە لەگەڵیاندا لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترانەوە.

ئاکام ئەمینی، لە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ لەڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگهێشت کرا و پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە دەستگیر کرا. میلاد ناسریش لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەردا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەیدا دەستگیر کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ سێ هاوڵاتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

د نوامبر 4 , 2024
دیاکۆ عەزیزی، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شنۆ، هەریەکەیان سزای ١٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیاکۆ عەزیزی خەڵکی گوندی “باب خالیدئاوا”، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی خەڵکی گوندی “کانی سوورەک”ی شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی […]

You May Like