شنۆ؛ ئەمیر ڕەحمانی، بۆ بەسەربردنی سزاکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانە گواسترایەوە

ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. ئەمیر ڕەحمانی، لە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. دواتر ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازادکرا. پاشتر ئەمیر ڕەحمانی، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەنساری بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم» و «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ٣ ساڵ بەندی هەڵپەسێردراو، ساڵێک بەندی تەعزیری و پێدانی ٤٠ ملیۆن تمەن سزای نەغدی سزادرا. ئەمیر ڕەحمانی، پێشتر لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ دەستبەسەرکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ سەلام ئازەری بە ساڵێک زیندان سزا درا

ی ژانویه 5 , 2025
سەلام ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ساڵێک و شەش مانگ بەندکردن سزا درا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک لەم دواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دەرکراوە و بەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی […]

You May Like