جەماڵ یوسفی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی جەماڵ یوسفی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. ئەم هاوڵاتییە پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوەی لەگەڵیدا ئازاد کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری بانگهێشتکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ڕوون نییە.