سزای سێ ساڵ زیندانیی ئازاد عەباسی، بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی قوڕوە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ ساڵێک زیندانی کەم کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای زیندانی ئازاد عەباسی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە کەم کرایەوە. بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان دەرکراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناوبراو لە گرتووخانە ڕاگەیەندراوە، سزای ٣ ساڵ بەندکردنی ئەم هاوڵاتییە بۆ ساڵێک زیندان کەم کرایەوە.
ناوبراو لە ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی دێڵلان بەتۆمەتی «سوکایەتی کردن بە ڕێبەری»، بە ٢ ساڵ بەندکردن و هەروەها بەتۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ساڵێک بەندکردن سزا درابوو. ئازاد عەباسی لە خەزەڵوەری ١٤٠٣ بە مەبەستی بەسەربردنی سزاکەی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی قوڕوە گواسترایەوە. ئازاد عەباسی لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری دێوڵان دەستگیر کرا و لە ڕەزبەری ١٤٠٢ بە بارمتەی کاتی لە گرتووخانەی سنە ئازاد کرابوو. ناوبراو پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی لە گەرمەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ دەستگیر کرا و سزا دراوە.