مهاباد؛ داسەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەر محەممەد ئەمینیفەر لەلایەن دادگای شۆڕشی مهابادەوە

محەمەد ئەمینیفەر ناسراو بە جۆخور، هاوڵاتی دانیشتووی نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ٢٩ مانگ زیندانی سزادرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک کە لەمدواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی دەرکراوە، محەممەد ئەمینیفەر، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم»، بە ٢٩ مانگ زیندانی سزا درا. ئەم هاوڵاتییە لە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ئەم هاوڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی دوو ملیارد تمەنی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرا. محەممەد ئەمینیفەر ناسراو بە جۆخور، کوڕی فەتاح و لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٦٣یە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ قەیرانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی لە ئازەربایجانی غەربی

ش ژانویه 11 , 2025
دە هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئازەربایجانی غەربی، چاوەڕوانن بیمەیان بۆ دابین بکرێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سنفی کرێکارانی بیناسازی ئازەربایجانی غەربی لە دۆخێکی قەیرانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی لەم پارێزگایە ڕاگەیاند. بە وتەی ناوبراو، دە هەزار کرێکاری بیناسازی لەم پارێزگایە لە لیستی چاوەڕوانی بیمەکانیان دان و هەزار و دوو […]

You May Like