پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
پەیمان ئیسماعیل پوور، لە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناوبراو بۆ لێپرسینەوەکەی بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەم شارە گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
پەیمان ئیسماعیل پوور، تەمەن ٣٣ ساڵ و هاوڵاتی گوندی «حاجی لەک» سەربە شاری بۆکانە.