نەوسوود؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی وەستانی دڵ

کۆڵبەرێک کە سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی وەستانی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد بایر محەمەدی” تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “زیران”ی سەر بە شاری جوانڕۆ ڕاگەیاندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا

د مارس 25 , 2024
گەنجێکی کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی پچڕانی ڕیشاڵەکانی لاقی چەپی بووە و بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئومید مورادی”، تەمەن ٤٠ ساڵ، […]

You May Like