سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی شاری مهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم

ڕۆژی شەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “دوپلۆرە”ی سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج بە ناسنامەی “عەلی ڕەسوڵی” خەڵکی مهاباد و دانیشتووی نەڵاسی سەردەشت کوژرا.

ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی سۆڵماز حەسەن زادە لە بەندی تاکەکەسی

د آگوست 12 , 2024
سۆڵماز حەسەن زادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ هێشتا لە بەندیخانەی ورمێ دەستبەسەرە، ٧ ڕۆژ بەسەر مانگرتنی لە بەندی تاکەکەسی تێدەپەڕێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆڵماز حەسەن زادە هێشتا لە بەندیخانەی ورمێ لە مانگرتن بەردەوامە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆڵماز حەسەن زادە کە ئێستا لە بەندی تاکەکەسی دەمێنێتەوە، […]

You May Like