هەنگەژاڵی بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

“زانیار ڕاحزادە” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

ئەم کۆلبەرە ناوی “زانیار ڕاحزادە”یە، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “دەڕەپەنبەدان” لە بەشی ناوەڕاستی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.

لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ج نوامبر 17 , 2023
کیانوش پاشایی، کۆلبەری خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کیانوش پاشایی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی سەقز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردن […]

You May Like