تاران؛ پێدانی مەرەخەسی بە چالاکوانی کرێکاری مورتەزا سەیدی لە زیندانی ئێڤین

مورتەزا سەیدی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری قودس لە زیندانی ئێڤین مەرخەسی پێدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، مورتەزا سەیدی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری قودس بۆ ماوەی هەفتەیەک لە زیندانی ئێڤین مەرخەسی پێدرا.

مورتەزا سەیدی، لە پازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٣، پاش ئامادەبوونی لە لقی سێی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای شاری قودس، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیکردنی خۆی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.

ناوبراو لە پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شەهریار بە تۆمەتی “ڕێکخستنی کۆمەڵە بە ناونیشانی یەکێتی کرێکاری بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات”، بە دوو ساڵ زیندانیکردن مەحکووم کرا.

مورتەزا سەیدی، لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١، لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە نۆزدەی گوڵانی ١٤٠١، بە پێدانی بارمتە ئازادکرا. 

مورتەزا سەیدی، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە بەرخوردی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دادگای پێداچوونەوە؛ ڕزگار بەیگ زادە بابامیری بە پازدە ساڵ زیندانیکردن مەحکووم کرا

د مه 12 , 2025
مەحکوومکردنی پازدە ساڵ زیندانیکردن بۆ ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەسەندکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕزگار بەیگ زادە بابامیری بە زیندانیکردن مەحکووم کرا. ژینۆ بەیگ زادە بابامیری، منداڵی ئەم زیندانییە سیاسییە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک […]

You May Like