تەواوکراو؛ گیان لەدەستدانی شەش شاخەوان بەهۆی ڕەنووی بەفرەوە لە بەرزاییەکانی حەفت تاش لە شاری بانە

«عومەر عەبدوڵڵایی، ڕووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەدنەژاد، شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی» شەش شاخەوانی خەڵکی شاری بانە بەهۆی ڕەنووی بەفر و گیرخواردنیان لە بەفردا لە بەرزاییەکانی حەفت تاش لە شاری بانە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی دەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی حەفت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی کۆمەڵێک لە شاخەوان. بەپێی ڕاگەیەندراوی جێگری ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی مانگی سوور، ئەم ڕووداوە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ٣٣ کیلۆمەتری میحوەری بانە بۆ مەریوان ڕوویداوە.

پاش چەندین کاتژمێر گەڕان لەگەڵ هەوڵەکانی خەڵکی ناوچەکە و هێزەکانی فریاگوزاری و ڕزگارکردن، لەئەنجامدا تەرمی شەش شاخەوان بە ناوەکانی؛ «عومەر عەبدوڵڵایی، ڕووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەدنەژاد، شەهلا ڕەحمانی و یاسا سادقی» کە گیانیان لەدەستدا بوو، لەژێر بەفردا هێنرانە دەرەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ئازادی هیوا سەیفی زادە و ژمارەیەک لە ئەندامانی گروپی مۆسیقیەکەی

ش مارس 1 , 2025
«هیوا سەیفی زادە»، هونەرمەند و مامۆستای مۆسیقای کلاسیک، کە لە کاتی گۆرانی وتن و ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازادکرا. هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی گروپی مۆسیقی ئەم کۆنسێرتە پێشتر بە دانانی بارمتە ئازادبوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هیوا […]

You May Like