بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«پەیمان ئیسماعیل پوور»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «حاجی لەک»ی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی «ئومید فەقەحسێن زادە»

پ فوریه 13 , 2025
بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «ئومید فەقەحسێن زادە» تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئومید فەقەحسێن زادە» هاوڵاتی خەڵکی گوندی «قومقەڵا»ی سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر […]

You May Like