نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ڕێگای کۆڵبەری

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕێگای ڕۆشتن بۆ هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە ئۆتۆمبێل بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, «بەهمەن بەدری» گەنجێکی کۆڵبەری گوندی «مەزران»ی سەر بە شاری جوانڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوو لە ئۆتۆمبێل لە ڕێگای هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی پاوە گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێنراوە. بەهمەن بەردی خێزاندارە و خاوەنی منداڵە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ برینداربوونی چوار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی مارس 10 , 2024
چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “حەیدەر” و “ئیدریس” و […]

You May Like