فەرهاد ڕەنجبەر هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، فەرهاد ڕەنجبەر هاووڵاتی تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.