نەغەدە؛ ئازادیی زانیار خەزری بە کەفالەت

زانیار خەزری هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، پاش ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە کەفالەت لە زیندانیی ناوەندی نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، زانیار خەزری هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی «ئەندیزە»ی سەربە شاری پیرانشار بە کەفالەت بەشێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە عەزیز خەزری، باوکی زانیار خەزری بۆ زیندانیی مەهاباد گواستراوەتەوە.

سەرلەبەیانی پێنجشەممە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، عەزیز خەزری تەمەن ٥٧ ساڵ و کوڕەکەی «زانیار خەزری» تەمەن ٣٣ ساڵ، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی «ئەندیزە»ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ آگوست 13 , 2025
ئەمیر سەیدی چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمیر سەیدی چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەرکردووە. ئەمیر […]

بابەتی پەیوەندیدار