کوردستان؛ بانگهێشتی ١٤ چالاکوانی سنفی مامۆستایان بۆ لقی ٢ی لێکۆڵەری دادگای گشتی و شۆڕشی سنە

محەمەد ڕەزا مورادی، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، غەیاس نەعمەتی، نەسرین کەریمی، مەجید کەریمی، سەڵاح حاجی میرزایی، فاتمە زەندکەریمی، کورش عیزەتی، فەیسەڵ نوری، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری، بەهزاد قەوامی و ڕزگار حەیدەری چالاکوانی سنفی مامۆستایانی کوردستان، بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بانگهێشتکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، ١٤ چالاکوانی سنفی مامۆستایانبۆ دادگا بانگهێشتکران. ناوبراوان بەتۆمەتی وەکو گردبوونەوە و هاوکاری دژی پاراستنی وڵات، تەبلیغ دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی یاسای گشتی، بۆ دادگای سنە بانگهێشت کران.

ناوبراوان پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانیان دەستبەسەرکران و مامەڵەی یاساییان هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

ش سپتامبر 14 , 2024
ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بانە لە گەراجی ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. دەگوترێت دەستبەسەری ناوبراو بەبێ بڕیاری دادگا بوو و سەرەڕای لێکۆڵینی […]

You May Like