هەورامان؛ برینداربوونی ٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

٤ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان و بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لەبەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بەسەختی برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە١١ی خاکەلێوەی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان تەقەتیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون.
ناسناوی کۆڵبەرەکان «سیروان تاک» خەڵکی ئاوایی قەڵا شێخان سەر بە سنە، «سامان» خەڵکی مەریوان، «ئەمیر»و «سیامەک» خەڵکی بانە؛ بە کۆڵبەرنیوز ڕاگەیندراون.
شایانی باسە کە ئەو ٤کۆڵبەرە لە لایەن هێزەکانی مانگی سوورەوە (هێلال ئەحمەر)بۆ ناوەندە دەرمانیەکان ڕاگوێزراون.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

چل و پێنج ساڵ جینایەت و چەوسانەوە، چل و پێنج ساڵ خەبات و خۆڕاگریی

د آوریل 1 , 2024
کۆماری ئیسلامی وەک ڕژیمێکی ناتەواو کە بە یارمەتی ئیمپریالیستەکان شکڵی گرت بۆ ئەوەی شۆڕشی ئازادیخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧دا خەڵتانی خوێن بکات. ڕژیم ئەوکارەی لە ڕێگەی چەوسانەوەی لەڕادەبەدەر، ستەمکاری سەرەرۆیانە و قەتڵی عامی فاشیستییەوە بەڕێوە برد. بەڵام لەبەرامبەر خۆیدا خەبات و ناڕەزایەتی و بەرخۆدانێکی پێکهێنا کە هەنگاو بە […]

You May Like