فەرهاد مینبەری، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ فەرهاد مینبەری، هاوڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی «نییەر» و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون ڕوون نییە.