عەبدوڵڵا ئاژیر، هاوڵاتی شاری پیرانشار، نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر و تا ئێستا زانیارییەک لە شوێنی مانەوەی ناوبراو بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئاژیر تا ئێستا دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدوڵڵا ئاژیر، لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزەکان لە کاتی دەستبەسەریدا ژمارەیەک لە کەرەستەی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە دەستیان بەسەردا گرتووە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندە یاسایی و ئەمنییەکان، تا ئێستا وەڵامێکی ڕوون لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی مانەوەی عەبدوڵڵا ئاژیر پێیان نەدراوە. ئەم هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
عەبدوڵڵا ئاژیر، تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی مستەفا، خێزاندارە و باوکی ٣ منداڵە و خەڵکی گوندی سروەکانی سەربە شاری پیرانشارە.