نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ڕەوانسەر و جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچە ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووری نەوسوود کرد، لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکان بریتین لە: حسێن ڕۆستەمی خەڵکی شاری جوانڕۆ، فەرهاد خەڵکی “تازەئاوای سەریاس” خەڵکی ناوچەی شاهۆ سەر بە شاری ڕەوانسەر، هەروەها ناسنامەی کۆلبەرەکانی دیکەش تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم سێ کۆڵبەرە لە دەست و لاقیان کراونەتە ئامانج
و بریندار بوون.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ ژانویه 4 , 2024
ئارمان مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ڕاگەیەندراوە کە ناسنامەی ناوبراو ئارمان مینبەری تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی لوقمان و […]

You May Like