بانگهێشتی سێ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و بانه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گوڵان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و بانه به‌ ناوه‌كانی ، نه‌عیم محه‌ممه‌دپور”، “سه‌لام عوبۆڵڵاهی” و “جه‌عفه‌ر عوبدۆڵڵا په‌ناه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌عیم محه‌ممه‌دپور” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی دانیشتووی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ كراوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌ هیچ جۆره‌ چالاكییه‌ك به‌شداری بكات. ناوبراو باوكی منداڵێكی كه‌م ئه‌ندام و نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌، “نه‌عیم” پێشتر زیندانی سیاسی بووه‌ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ شاری سنه‌یان بۆ داناوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ هه‌ر جۆره‌ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌ش كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی “سیووچ”ی بانه به‌ناوه‌كانی “سه‌لام عه‌بدۆڵڵاهی” و “جه‌عفه‌ر عه‌بدۆڵڵا په‌ناه” ڕۆژی ڕابردوو بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ كراون و پاش دوو كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ ئازاد بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیداری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “حامید سه‌یف په‌ناهی”

پ مه 4 , 2023
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حامید سه‌یف پاناهی”یان كرد. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه‌ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ دا وێڕای نیشاندانی یه‌كڕیزی خۆیان بۆ داكۆكی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی رڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و […]

You May Like