تاران؛ ئازادیی چالاکیی کرێکاری مازیار سەیدنەژاد لە زیندانی ئێڤین

مازیار سەیدنەژاد، چالاکیی کرێکاری و زیندانیی سیاسی بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، مازیار سەیدنەژاد، چالاکیی کرێکاری و زیندانیی سیاسی بە تەواوبوونی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین ئازادکرا.

لە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزاکانی مازیار سەیدنەژاد، پاش پەسەندکردنی داوای کۆکردنەوەی سزاکانی لەلایەن لقی شازدەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوزستان بۆ سێ ساڵ و سێ مانگ و دوو ڕۆژ زیندانیکردن گۆڕدرا. ناوبراو پێشتر لە دوو دۆسیەی جیادا لەلایەن لقی دادگای شۆڕش لە شارەکانی ئەهواز و تاران بە گشتی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرابوو.

مازیار سەیدنەژاد، لە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٢، بۆ بەسەربردنی سزاکەی خۆی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرابوو.

ناوبراو لە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، بە پێدانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی مازیار سەیدنەژاد، لە حەڤدەی جۆزەردانی ١٤٠٠، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری تاران ئەنجامدرابوو.

مازیار سەیدنەژاد، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە دەستبەسەر و سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئامانجە سیاسی و ئابوورییەکانی دۆناڵد ترامپ و شاندی هاوڕێی لە عەرەبستانی سعوودی

پ مه 15 , 2025
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەورە سەرمایەدارەکان بەیانی سێشەممە ١٣ی ئایاری بەرامبەر بە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، گەیشتنە عەرەبستانی سعوودی. ئەم سەردانە کۆمەڵێک ئامانجی جۆراوجۆری هەیە. دەسەڵاتی ئەمریکا دەیەوێت پاراستنی ئەمنییەتی عەرەبستانی سعوودی هاوشێوەی دەیەی حەفتاکان، بە تەواوی بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی خۆی و دەوڵەتی عەرەبستان […]

You May Like