سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سوهەیب ئەحمەدی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە گەڕەکی باباجانی ئەم شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هۆکار و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لەکاتێکدا ئەم هاوڵاتییە هیچ کەلوپەلێکی پێ نەبووە، تەقەیان لەم هاوڵاتییە کردووە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە. سوهەیب ئەحمەدی بەهۆی بەرکەوتنی سێ فیشەک لە سەر و ملی گیانی لەدەست داوە. تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی “حەزرەتی ڕەسووڵ” لە جوانڕۆ گواستراوەتەوە.
سوهەیب ئەحمەدی لە شاری جوانڕۆ بە پیشەی سەرتاشییەوە سەرقاڵ بووە.