گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

لە کاتی ڕاوەدوونانیدا هێزەکانی هەنگی مەرزی بانە بە ئەنقەست بەسەر کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتدا بە ماشین ڕۆشتن و کوشتیان.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ، هێزەکانی هەنگی مەرزی کە لە سنووری گوندی “شیلمان” ی بانە جێگیر بوون، بە ئەنقەست بە ماشین بەسەر کۆلبەرێکدا رۆشتن و لە کاتی ڕاوەدوونانیدا کوشتیان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “رەسوڵ گاگشی”، نزیک ٥٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “کانی زەرد” سەر به شاری سەردەشتە. خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.
پێویستە بگوترێ تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانەیە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵە نەکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی گشتی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ئازادی کاتی ئارمان نیکپەی بە دانانی بارمتە

ی آگوست 6 , 2023
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،ئارمان نیکپەی خەڵکی گوندی” نێ “سەر بە شاری مەریوان ،بە دانامی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،ئارمان نیکپەی کە پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ ،بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە حکومەتیەکانەوە […]

You May Like